سەردێڕ:

ئیداره‌ی گه‌رمیان: سبەینێ دەوامی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-11

9007 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، ده‌وامی فه‌رمانگه‌کان له‌ سبه‌ینێ یەکشەممە، ١٢ی ٧ی ٢٠٢٠ دەستپێدەکاتەوە. دەشڵێت، "دەوام لە رۆژانی یەکشەممە بۆ چوارشەممە و بە شێوازی ته‌ناوبی و به ‌ڕێژه‌ی ٣٠% دەبێت."

ئەمڕۆ شەممە، ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەم بڕیارانەی لای خوارەوە کردووە:

١. ه‌وامی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ سبه‌ینێ ١٢ی ٧ی ٢٠٢٠، وه‌ به‌ له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی ٣٠%ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه‌ له‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ تا چوارشه‌ممه‌ ده‌وامده‌كرێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش كه‌ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی راییناكرێت.

٢. کردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه‌ و چایخانه‌ و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه‌ و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به‌ گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.

٣. مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان و پرسه‌ و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ داخراو‌ی ده‌مێننه‌وه‌.

٤. هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له‌ نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌.

٥. دە‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به‌ قایمقامه‌كان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی ئیدارییان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.

٦. ژووری ئۆپهراسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له‌ هاوڵاتیانی سنوره‌كه‌ ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاوڵاتیان.

بەپێی ئەو دەسەڵاتەی وەزارەتی ناوخۆ پێیداون، هەریەک لە پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان لای خۆیانەوە دەتوانن قەدەغەی هاتوچۆ و راگرتن و دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان و هەر رێکارێکی پێویستی دیکە بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا رابگەیەنن.

No photo description available.