سەردێڕ:

ئەمریکا لەسەر بڕیاری تورکیا بۆ گۆڕینی ئایاسۆفیا بە مزگەوت هاتەدەنگ

فۆتۆ: 
2020-07-11

37782 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە بڕیاری گۆڕینی کڵێسای ئایاسۆفیا بۆ مزگەوت لەلایەن تورکیاوە بێ هیوای کردوون.

مۆرگان ئۆرتیگاس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە حکومەتی تورکیا بەڵێندەدات هەمووان بتوانن سەردانی ئایا سۆفیا بکەن و ئەوانیش بۆ دڵنیابوونەوە لە بە کراوەیی هێشتنەوەی شوێنەکە، چاودێری پرۆسەکە دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی لەوبارەیەوە دەربڕی و ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای باڵای تورکیا بۆ  کردنە مزگەوتی ئایاسۆفیا، بڕیارێکی سیاسییە.

هاوکات، ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، کە بەداخەوەن بۆ بڕیارەکەی تورکیا و ئەوان چاوەڕێبوون ئایاسۆفیا بکرێتە مۆزەخانە نەک مزگەوت و شوێنێکی ئایینی.

ئایاسۆفیا پەرستگایەکی مێژووییە و ئەندازیارانی دەوڵەتی بیزەنتی دروستیانکردووە لە سەردەمی گریکییەکاندا وەکو کڵێسایەکی ئۆرسەدۆکس و لە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا وەکو کڵێسایەکی کاسۆلیک و لە سەردەمی عوسمانییەکانیشدا وەکو مزگەوت و دواتر لە سەردەمی تورکیای مۆدێرندا، وەکو مۆزەخانە بەکارهاتووە.