سەردێڕ:

بۆ دووەمجار بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دادەنرێتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-11

55708 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بۆ دووەمجار بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دابنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات و لە سەردانەکەدا بۆ جاری دووەم بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی دادەنێتەوە.

دانانەوەی بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری لەکاتێکدایە، پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٣دا، عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی حکومەت لە کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی شەقامەکەی دانا، بەڵام نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی پڕۆژەکە، شەقامەکە ١٤٦ كیلۆمەتر درێژە، بە سێ قۆناغ جێبەجێدەکرێت، لە پردی تاسڵوجەوە دەستپێدەکات و لای دەمركانەوە شەقامی سلێمانی - عەربەت دەبڕێت، پاشان بەرەو گۆیژە و بە تونێلێك دەپەڕێتەوە بۆلای تونێلی پێشڕەو و هەواری شار، دواتر لە كەڵەوانانەوە بۆ سەر شەقامی دوكان – سلێمانی کۆتایی دێت.