سەردێڕ:

وێنە.. تەرمی گەنجە خنکاوەکەی چەمچەماڵ دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-11

10162 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری بەرگری شارستانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ لە بەنداوی گوندی لەکاوەی سنوری قەزای چەمچەماڵ خنکا، دۆزرایەوە.

لوقمان حەسەن، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی گەنجەکە دوای ١٥ کاتژمێر لە خنکان و دیارنەمانی، لە بەنداوی گوندی لەکاوەی سنوری قەزای چەمچەماڵ لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی چەمچەماڵەوە لە ئاوەکە دەرهێندرا."

دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی، لە گوندی لەکاوەی سنوری ناحیەی تەکیەی جەباری چەمچەماڵ، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە مەبەستی مەلەکردن چووە نێو بەنداوی گوندەکەیانەوە و بەهۆیەوە خنکا."

ڕزگار جەبار، چەمچەماڵ