سەردێڕ:

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی سلێمانی دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-11

11447 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی سلێمانی بکات و هاوکات، بۆ دووەمجار بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە شارەکەدا دابنێت و کارکردن لە پڕۆژەکە دەستپێبکاتەوە.

بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، بڕیارە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە سلێمانی لەگەڵ چەند لایەنێکی حزبی و حکومی کۆببێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕيارە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ، بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ناوچەی تاسڵوجە، بۆ دووەمجار بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠مەتری سلێمانی دابنرێتەوە.

پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بە سێ قۆناغ دروستدەکرێت و ١٤٦ کيلۆمەتر درێژە، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات تا گوندی دەمرکان.

لە کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەریمی کوردستاندا، بەردی بناغەی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لەلایەن عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکی حکومەتی پێشوودا دانرا، بەڵام نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.