سەردێڕ:

پێشبینییەکانى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەی

فۆتۆ: 
2020-07-11

7385 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری تاوەبارانی کورتخایەن هەیە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٣٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٩ بە ٢٩ و دهۆک ٤٢ بە ٢٨ و کەرکوک ٤٥ بە ٢٧ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٣٩ بە ٢٨ پلە، دهۆک ٤١ بە ٢٨ کەرکوکیش ٤٦ بە ٢٨ پلە دەبێت.

Image may contain: sky, outdoor and text

Image may contain: sky, outdoor and text

Image may contain: mountain, outdoor and nature

Image may contain: outdoor