سەردێڕ:

کازمی هەنگاوی کۆنتڕۆڵکردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی دەستپێکرد

فۆتۆ: 
2020-07-11

68866 جار خوێندراوەتەوە

هێزی وەڵامدانەوەی خێرای عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیران فەرمانی پێکردوون کۆنتڕۆڵی دەروازەی مەنزریە لە پارێزگای دیالە بکەن.

هێزی وەڵامدانەوەی خێرای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لەسەر فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە و لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی ناوخۆدا، دەستمانگرت بەسەر دەروازەی مەنزریە لە پارێزگای دیالە."

پێشتر، ئەحمەد تەلال، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە بەرپرسانی باڵای حکومەت لە کۆبوونەوەی بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی دەروازە سنورییەکان و بە زووی کۆمەڵێک ڕێکار بۆ کۆنترۆڵکردنەوەیان دەگیرێتەبەر.

باسی لەوەشکردبوو، دەروازە سنورییەکان لە دەستێکی ئەمیندا نین و داهاتەکەی دەچێتە گیرفانی کەسانی گەندەڵەوە، هەربۆیە کۆنتڕۆڵکردنەوەیان ئەرکی حکومەتە.