فۆتۆ:
2020-07-11
48541 جار خوێندراوەتەوە
غيدا كمبش، پەرلەمانتاری عێراق، دوای دوو هەفتە لە توشبوونی بە کۆرۆنا، گیانیلەدەستدا.
رەعد دهلکی، پەرلەمانتاری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ، د. غیدا کمبش، پەرلەمانتاری عێراق و دڵسۆزی خەڵکی پارێزگای دیالە، دوای دوو هەفتە لە توشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا."
لەلایەکی دیکەوە، نەبیل کازم، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٧٢ هەزار کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٩٦٠ کەس گیان لەدەستداوە و ٤١ هەزاریش چاکبوونەتەوە.
