سەردێڕ:

ترەمپ لەبارەی بەکارهێنانی دەمامکەوە بڕیارێکیدا

فۆتۆ: 
2020-07-10

13402 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ، کە نکوڵیدەکرد لەوەی خەڵک بە دەمامکەوە لە شوێنە گشتییەکان بیبینن رایگەیاند، پێشبینیدەکات لەکاتی سەردانیکردنی سوپاکانی ئەمریکا لە ناوەندی تەندروستیی سەربازی واڵتەر رید لە دەرەوەی واشنتۆن دەمامک بەکاربهێنێت.

دۆناڵد ترەمپ بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاند، "پێشبینیدەکەم لەکاتی سەردانیکردنم بۆ ناوەندی تەندروستیی سەربازی واڵتەر رید دەمامک بەکاربهێنم، کاتێک لە نەخۆشخانەیت، پێموایە شتێکی زۆر گونجاوە دەمامک بەکارەبهێنیت و کێشەم لەگەڵیدا نییە."

ئەوەشی ئاشکراکرد، "بە ئامانجی پشکنینی سەبازە بریندارەکان و ئەو کەسانەی کە لە بەرەکانی سوپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاردەکەن، سەردانی بنکەی تەندروستیی حکومی "Bethesda" لە ویلایەتی مێریلاند دەکات."

هاوکات، ترەمپ ئاماژەی بەکاتی سەردانیکردنەکەی نەکردووە و کۆشکی سپیش لەبارەی خشتەی کارەکانیەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئاشکرانییە ترەمپ لەکاتی بەکارهێنانی دەمامکدا دەتوانرێت وێنەی بگیرێت یان نا، چونکە بەشێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە سەردانیکردنانە داخراو دەبێت لەبەر پاراستنی تایبەتمەندییە کەسییەکانی سەربازە بریندارەکان.

لەماوەی رابردوودا، بەکارنەهێنانی دەمامک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، مشتومڕێکی زۆری بەدواداهات و بووەجێی باسی زۆربەی میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.