سەردێڕ:

پۆلیسی فەرەنسا ژمارەیەک خێمەی پەنابەرانی تێکدا

فۆتۆ: 
2020-07-10

4692 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری کالیەی فەرەنسا پۆلیس لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەشێک لە خێمەی پەنبەرانیان تێکدا، کە بە شێوەیەکی کاتی دانرابوون.

میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی یەک مانگیدا لە شاری کالیەی فەرەنسا، پۆلیسی ئەو وڵاتە خێمەی بەشێکی پەنابەرانیان تێکدا و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش باس لەوەدەکەن، "نزیکەی ٥١٩ کەس لەو خێمانەدا ژیاون و لە رێگەی چەند پاسێکەوە بۆ ناوچەی دیکە گوازراونەتەوە."

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "لەو چوارچێوەیەدا ٢٠ کەس بە تۆمەتی ئەوەی پابەندی یاساکە نەبوون دەستگیرکراون."

لەو بارەیەوە بەشێک لە رێکخراوە خێرخوازییەکانی هاوکاری پەنابەران دەکەن باس لەوەدەکەن، "نزیکەی ١٢٠٠ کۆچبەر لەو شارەدا هەن، کە لە هەریەک لە سۆدان و ئیریتریا و ئەفغانستان و ئێرانەوە ڕوویان لەو وڵاتە کردووە."

میدیاکانیش ئەوەیان خستووەتەڕوو، "سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکارەکانی کەرەنتینە، هێشتا کۆچبەران بە نیازی گەیشتن بە ئەوروپا ڕوو لە کالیە دەکەن."