سەردێڕ:

نیشانەکانی بوونی کێشە لە غودەدا

فۆتۆ: 
2020-07-10

27358 جار خوێندراوەتەوە

بوونی کێشە لە غودەدا وا دەکات ئەو کەسە بەردەوام هەست بە ماندووبوون بکات، ئازاری ماسولکەکانی زیاتر دەبێت.

ماڵپەڕی " Brightside" چەند نیشانەیەکی نەخۆشی غودەی خستووەتە ڕوو:

حاڵەتی هيپۆسيرۆيديسم (Hypothyroidism) کە وادەکات غودە هۆرمۆنی سیرۆید بەشێوەیەکی پێویست دەرنەدات، ئەم حاڵەتەش زیاتر لە ئافرەتاندا دەردەکەوێت بە تایبەت ئافرەتانی تەمەن ٦٠ ساڵ و بەرەوژوور.

هەستکردن بە گۆڕانی دەنگ یەکێکە لە نیشانەکانی بوونی کێشە لە غودەدا.

وشکبوونەوەی پێست و تێکچوون و تەنکبوونەوەی برۆ یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان کە زۆر دیارە لە نێو نیشانەکانی دیکەدا و پێویستە زوو چارەسەر بکرێت.

بەردەوام هەست کردن بە ئازاری ماسولکەکان بە تایبەت ماسولکەی قاچ  و پێیەکان و نەبوونی توانای ئەنجامدانی چالاکی.

لە کاتی هەستکردن بەوەی خەریکە بە ئەستەم گوێت لە دەنگەکان دەبێت واتا کێشەت لە غودەدا هەیە.

زۆر خواردنەوەی ئاو واتا لە ڕێژەی پێویست زیاتر یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان.

ژ.ن