سەردێڕ:

سوپای عێراق هێرشێکی موشەکی بۆسەر ناوچەی سەوز پوچەڵکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-10

3826 جار خوێندراوەتەوە

سوپای عێراق پوچەڵکردنەوەی هێرشێکی موشەکی بۆسەر ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا راگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستیانگرتووە بەسەر موشەکێکی جۆری کاتیۆشا لە شەقامی قەنات، کە ئامادەکرابوو بۆ ئاڕاستەکردنی بەرەو ناوچەی سەوز.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانیان بەبێ هیچ زیانێک، موشەکەکەیان پوچەڵکردووەتەوە.

هاوکات، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەنراوەکەیدا هیچ لایەنێکی تۆمەتبار نەکردووە بەو هەوڵە.