سەردێڕ:

دادگای پێداچوونەوەی ئیتاڵیا سزای ١٢ ساڵ زیندانی مەلاکرێکاری پشتڕاستکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-10

48445 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی میدیاکانی نەرویج دادگای پێداچوونەوەی ئیتاڵیا سەپاندنی سزای ١٢ ساڵ زیندانی بە سەر مەلا کرێکار سەرۆکی رەوتی شاخ پشتڕاستکردووەتەوە.

ماڵپەڕی داگبلادەی نەرویجی بڵاوی کردەوە، مەلاکرێکار کە ساڵی رابردوو لە لایەن دادگای ئیتاڵیاوە بە تۆمەتی پلاندانان بۆ کردەوەی توندوتیژی سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، داوای پێداچوونەوەی بەو بڕیارەی دادگای کردووە.

بەپێی ماڵپەڕە نەرویجیەکە دادگای پێداچوونەوەی ئیتاڵیا سزاکەی مەلاکرێکاری پشتڕاستکردووەتەوە و دۆسیەکەی رەوانەی دیوانی باڵای ئەو وڵاتە کردووە.

لای خۆیەوە خالید رەنجدەر برای مەلا کرێکار باسی لەوەکردووە، سەرباری ئەوەی لە پارێزەرەکانی براکەیەوە هیچی بە دەست نەگەیشتووە بەڵام ئەوانیش لە رێگەی میدیاکانی نەرویجەوە هەواڵی ئەوەیان پێگەیشتووە و لە مەلاکرێکار دانیشتنی دادگای نەبردووەتەوە.

نەجمەدین فەرەج ناسراو بە مەلاکرێکار سەرۆکی رەوتی شاخ و سەرکردەی پێشووی ئەنسار ئیسلام لە ٢٦ ی ئاداری ئەمساڵدا لە نەرویجەوە رادەستی ئیتاڵیا کرابوو کە پێشتر لە لایەن ئەو وڵاتەوە داواکرابوو.