سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-10

7192 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٣٩ چاکبوونەوە و ١١ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢١١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٧١ لە سلێمانی، ٧٠ لە هەولێر، هەشت لە گەرمیان، پێنج لە هەڵەبجە و دوو لە دهۆک."

ئاماژە بەوەشکراوە، "١٣٩ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ١٢٤ لە هەولێر، یەك لە گەرمیان، شەش لە ڕاپەڕین، سێ لە هەڵەبجە."

ئەوەش هاتووە، "١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە حەوت لە سلێمانی، دوو لە هەولێر و دوو لە گەرمیان."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا هەشت هەزار و ٩٣٧ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٢١١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٠٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.