سەردێڕ:

تەرمی سێ سەرنشینی دیکەی یەختەکەی دەریاچەی وان دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-10

4983 جار خوێندراوەتەوە

لە درێژەی گەڕان بەدوای چارەنووسی سەرنشینانی یەختەکەی لە ٢٧ی حوزەیراندا لە دەریاچەی وان نوقمبوو، تەرمی سێ سەرنشینی دیکە دۆزرایەوە.

میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، پاش نزیکەی دوو هەفتە لە نوقمبوونی یەختێک لە دەریاچەی وانی باکوری کوردستان، تەرمی سێ کەسی دیکە کە لە یەختەکەدا بوون دۆزرایەوە و تیمە فریاگوزارییەکان بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان لەڕێی کۆپتەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمەوە بەردەوامن لە گەڕان بەدوای چارەنووسی سەرنشینانەکانی دیکەی یەختەکەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەرمی ئەو کەسانەی دۆزراوەتەوە، سەرجەمیان بیانی بوون و بەم شێوەیە ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا دۆزراونەتەوە گەیشتوەتە ١٦ تەرم.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەتۆمەتی پەیوەندیداربوون بە رووداوەکەشەوە پێنج کەس دەستگیر کراون.

لە ٢٧ی مانگی رابردوودا و لە شارۆچکەی گەڤاشی سەر بە پارێزگای وان، یەختێک چووە ناو دەریاچەی وانەوە، دواتریش پاش ماوەیەک یەختەکە بە نوقمبوویی دۆزرایەوە.