سەردێڕ:

وێنە.. گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

فۆتۆ: 
2020-07-10

10283 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە بەنداوێکی سنوری دەشتی هەریر خنکا.

ئەمڕۆ هەینی، عەبدۆ رۆستایی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سۆران رایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی مەلەکردندا لە بەنداوێکی دەستکرد لەگوندی بەربیانی دەشتی هەریر گەنجێک خنکا"، لەو بارەیەوە لەزگین سەباح بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی هەریر راگەیاند، "گەنجەکە تەمەنی ٢٠ ساڵە و ناوی رەوەند دڵشادە."

باسی لەوەشكرد، "لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە بۆ توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش لە گوندی لەکاوەی سنوری چەمچەماڵ، گەنجێک لە بەنداوی گوندەکەیاندا لە کاتی مەلەکردندا خنکا.