سەردێڕ:

بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ میسر لێپرسینەوە لە کارمەندێکی نوسینگەی مێرکل دەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-10

2121 جار خوێندراوەتەوە

بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ میسر، پۆلیسی ئەڵمانیا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر کەسێک کە لە نوسینگەی راوێژکاری وڵاتەکەیدا لە بەشی میدیادا کاریکردووە.

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی ئاشکراکراوە کارمەندێکی بەشی میدیای نوسینگەی ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا کاری بۆ هەواڵگری میسر کردووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە بە گومانی سیخوڕیکردن، پۆلیسی ئەڵمانیا لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە پیاوەکەی راگرتووە و لێکۆڵینەوەش لە دۆسییەکە بەردەوامە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، ئاژانسە هەواڵگرییەکانی میسر، هەوڵدەدەن خەڵکانێکی میسری کە دانیشتووی ئەڵمانیان بە کرێبگرن تاوەکو لەسەر ئۆپۆسزیۆنی وڵاتەکەیان یاخود هەر شتێکی دیکە زانیارییان بۆ کۆبکاتەوە.