سەردێڕ:

هەردوو ئەپی ڤایبەر و پەبجی لەکارکەوتن

فۆتۆ: 
2020-07-10

12993 جار خوێندراوەتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڤایبەر و یاری ئەلیکترۆنی پەبجی لەسەر سیستەمی IOS کێشەیان تێکەوتووە و تاکو ئێستاش کێشەکە چارەسەرنەکراوە.

بەکارهێنەرانی ڤایبەر گلەیی ئەوە دەکەن، بەرنامەکە لەسەر سیستەمەکانی IOS لەکارکەوتوە و ناکرێتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی "Downdetector"ی تایبەت بە کێشەکانی بەرنامە جیاوازەکان، کێشەکەی ڤایبەر جیهانیە و لە ئێستادا لە چەندین وڵاتی جیهاندا خەڵکی ناتوانن بەرنامەکە لەسەر ئایفۆنەکانیان بەکاربهێنن.

لەلایەکی دیکەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یاری ئەلیکترۆنی پەبجی و چەند یارییەکی دیکە و بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر سیستەمی IOS کێشەیان تێکەوتووە و تاکو ئێستاش کێشەکە چارەسەر نەکراوە.

بەکارهێنەرانی یارییەکە گلەیی ئەوە دەکەن، پەبجی لەسەر سیستەمەکانی IOS لەکارکەوتوە و ناکرێتەوە.

بەپێی وتەی شارەزایان، کێشەکە لە فەیسبووکەوە سەری هەڵداوە و بەهۆی تێکچوونی چوونە ناوەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەوە لەسەر سیستەمی IOS، زۆرینەی ئەو بەرنامانەی دیکە کە پشتیان بە فەیسبووک بەستوە بۆ چوونە ناوەوە تێکچوون.

شایەنی باسە کۆمپانیای پەبجیش لەڕێی هەژماری خۆیانەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر داوای لێبوردنیان لە بەکارهێنەرانیان کردوە و دەڵێن، ئاگاداری کێشەکەن و هەوڵی چاککردنی دەدەن.