سەردێڕ:

وەزارەتی گواستنەوە لەبارەی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-07-10

60011 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، لە رۆژانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەییدا، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر ٦ تا ٩ی بەیانی رادەگیرێت.

کاروان رەزا، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گوستنەوەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژانی شەممە و سێشەممەی هەموو ئەو هەفتانەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی تاقیکردنەوەیان هەیە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە کاتژمێر ٦ تا ٩ی بەیانی لە تەواوی هەرێمی کوردستان رادەگیرێت.

راشیگەیاند، "لە پێناو بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو و لەسەر ڕەزامەندیی وەزارەتی پەروەردە، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا ھێڵی ئینتەرنێت بۆ سێ کاتژمێر رادەگیرێت".

لەسەر بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، سبەینێ شەممە، ١١ی ٧ی ٢٠٢٠، یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەڕێوەدەچێت.

ماوەی چەند ساڵێکە لە رۆژانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەییدا، هێڵەکانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.