سەردێڕ:

روسیا لەبارەی گفتوگۆی کورد و بەشار ئەسەدەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-10

23305 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسيا ڕايگەياند، وڵاتەکەی پشتگيری گفتوگۆی نێوان کوردەکان و حکومەتی سوريا دەکات.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕايگەياند، پێيانوايە کوردەکانی سوريا بەشێکن لە خەڵکی سوريا و لەسەر ئەو بنەمايە مۆسکۆ پشتيوانی لە گفتوگۆی نێوان کوردەکان و ديمەشق دەکات لەسەر بەڕێوەبردنی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەدان ساڵە سوريا وڵاتێکە نەتەوە و گروپی جياواز تيايدا بە ئاشتی دەژين، پێويستە ئەو پەيوەندييە مێژوييانە بپارێزرێت و بە ڕێزگرتن لەو فرە نەتەوەييە دەکرێت ئاشتی و ئاسايش لە ناوچەکەدا بەرقەرار ببێت.

وتيشی، پێويستە شەڕی درێژخايەنی دژی تيرۆر لە سوريا لە بەرچاو بگيرێت، کە کاری کردووەتە سەر سەروەری و سەربەخۆی و يەکگرتویی وڵاتەکە.

تا ئێستا چەندين جار نوێنەرانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ حکومەتی سوريا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆ و دانوستانیان کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.