سەردێڕ:

لەبارەی موچەی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2020-07-10

44365 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە دەخرێنە سەر وەزارەتی دارایی.

قارەمان كەمال جێگری سەرۆكی ئەركانی هێزەکانی پێشمەرگە بە ماڵپەری فەڕمی پارتی راگەیاندووە، لە وەزارەتەكەیان چەند لیژنەیەک بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی دروستكراون، كە گرنگترینیان یەكخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و نەمانی خانەنشینییە لە وەزارەتدا و گواستنەوەیەتی بۆ سەر وەزارەتی دارایی.

راشیگەیاندووە، ھەموو خانەنشینانی ھێزی پێشمەرگە بە یەكەكانی ٧٠ و ٨٠شەوە دەچنەوە سەر وەزارەتی دارایی و تەنیا لە وەزارەتی دارایی موچە وەردەگرن، لە ئێستاشدا سەرقاڵی ئامادەکردنی ناوەکانیانن بۆ ئەوەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی بکرێت و دواتر خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نامێنێت و دەچێتە وەزارەتی دارایی.

لە هەرێمی کوردستان، هێزەکانی ٧٠ سەر بە یەکێتین و هێزەکانی ٨٠ سەر بە پارتین، چەند لیوایەکی هاوبەشیش لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراوە، ماوەی چەند ساڵێکە بەرپرسانی هەرێم باس لە هەوڵەکانیان دەکەن بۆ یەکخستنەوەی ئەو هێزانە، بەڵام تا ئێستا هێزەکان یەک نەخراونەتەوە.