سەردێڕ:

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێم

فۆتۆ: 
2020-07-10

5922 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەوردا دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سوك.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٣٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٢ بە ٣٠ و دهۆک ٤٣ بە ٢٨ و کەرکوک ٤٩ بە ٢٩ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٣١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٩ پلە، دهۆک ٤٢ بە ٢٨ کەرکوکیش ٤٨ بە ٢٩ پلە دەبێت.

لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، "شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوامدەبێت."

Image may contain: text and outdoor

Image may contain: sky, cloud and outdoor

Image may contain: cloud, sky, outdoor and nature

Image may contain: outdoor