سەردێڕ:

لە ئیدارەی راپەڕین مزگەوتەکان بە داخراوی دەمێننەوە

فۆتۆ: 
2020-07-10

20838 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ئەوقافی راپەڕین رایگەیاند، تاوەکو چەند هەفتەیەکی دیکە مزگەوتەکانی ناوچەکە بە داخراوی دەمێننەوە.

لە پەیامێکدا بۆ مامۆستایانی ئایینی سنورەکە، غەریب ئەحمەد، بەڕێوبەری ئەوقافی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەکردووە، "سەبارەت بە وتاری هەینی ئاگادارتان دەكەینەوە كە وتار نابێت و بۆ ماوەیەكی تر، واتا چەند هەفتەیەكی تر، مزگەوتەكان بە داخراوی دەمێننەوە."

رۆژی ٤ی ئەم مانگە، لیژنەی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنای ئیدارەی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، کە سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکات بۆ بەدەمەهاتنیان و داخستنی مزگەوتەکان.

هەر بەپێی راگەیەندراوی لیژنەی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی راپەڕین، تاوەکو ئەمڕۆ هەینی لە سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتى و دامودەزگا حکومیەکان پشوو دەبێت، بەڵام لە سبەی شەممە، رێککەوتى ١١ی ٧ دەوام دەستپێدەکاتەوە.