سەردێڕ:

حکومەتی ئەڵمانیا بەهۆی کۆرۆناوە باجی کەمکردووەتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-09

2641 جار خوێندراوەتەوە

جگە لە هاوکاریکردنی خەڵک لە ڕووی داراییەوە، هاوکات حکومەتی ئەڵمانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، باجیشی لەسەر کاسبکاران و میوە و شمەک و خۆراک کەمکردووەتەوە.

بڕیاری کەمکردنەوەی باج لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە بۆ ماوەی شەش و مانگە و تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوامدەبێت، بۆ ئەوەش حکومەت ٢٠ ملیار یۆرۆی تەرخانکردووە.

هەر لە سەرەتای تۆمارکردنی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لەم وڵاتە، حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزی، چەندین رێکاری ئابووری و ئیداری گرتەبەر بۆ ئەوەی کەمترین کاریگەری لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان هەبێت.

لە درێژەی ئەو ھاوکاری و یارمەتیانەی حکومەتی ئەڵمانیا بەھۆی ڤایروۆسی کۆرۆناوە گرتویەتیەبەر، کەمکردنەوەی باجە بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر بازاڕ و پێویستییە گرنگەکانی ژیانی ڕۆژانەی  ھاوڵاتیان، ئەو بڕیارەش لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا کۆتای ئەمساڵ کاری پێدەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حکومەت بڕی ٢٠ ملیار یۆرۆی تەرخانکردووە.

لە دوای پەسەندکردنی خاڵەکانی تایبەت بە یاسای کەمکردنەوەی باج لەلایەن پەڕلەمان و ئەنجومەنی فیدڕاڵی وڵاتەکەوە، بەشێک لەو کەلوپەلانەی باجیان لەسەر کەمکراوەتەوە، پێویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەی ھاوڵاتیان دابیندەکەن.

لەو چوارچێوەیەدا  باج لە سەر سەوزە و میوە و خواردن و کتێب و کاغەز و ڕۆژنامە بە ڕێژەی لەسەدا ٪‏٥ بۆ  لەسەدا ٪‏٧ کەمکراوەتەوە و بەمەش، جارێکی دیکە کەرتی ئابوری و بازاڕەكان جوڵەیان تێکەوتەوە.

هەروەها باج لەسەر ئۆتۆمبیل و کەلوپەلە کارەباییەکان بە ڕێژەی  لەسەدا ٪‏١٦ بۆ لەسەدا ٪‏١٩  کەمکراوەتەوە، کەمکردنەوەکە جلوبەرگ و کەرەستە ئەلیکترۆنیەکان و مۆبیلیاتی ناوماڵ و پاسکیل و   چەند پێداویستییەکی گرنگی تری ھەرێمەکان دەگرێتەوە.