سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە تورکیا سێ سەرباز کوژران

فۆتۆ: 
2020-07-09

9936 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای ساكاریای تورکیا،‌ بەهۆی تەقینەوەیەک سێ سه‌رباز کوژران و شەش سەربازی تر برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە له‌ ناوچه‌ی شاخاوی شارۆچكه‌ی ئاداپازاری سەر بە پارێزگای ساکاریا رویداوە.

لەو بارەیەوە، چه‌تین ئۆكتای كاڵدرم پارێزگاری ساكاریا، له‌ لێدوانێكیدا باسی له‌وه‌كرد،‌ دوای ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌ی یارییه‌ ئاگرینییه‌كانی هه‌نده‌ك له‌ سێی ته‌مموزدا، به‌ بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ساكاریا، ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به‌ تیمی شاره‌زا گواستراونه‌‌ته‌وه‌ بۆ چاڵه به‌رده‌كانی ناوچه‌ی تاشكیسی لە شارۆچكه‌ی ئاداپازار و له‌ میانی گواستنه‌وه‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

هەفتەی رابردوو بە هۆی تەقینەوەی کارگەیەکی دروستکردنی یاریی ئاگرین لە ساکاریا لانی کەم چوار کەس کوژران و بەدەیانی تر برینداربوون.