سەردێڕ:

لە دهۆک فۆڕمی خانووی زێدەڕۆ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-09

13747 جار خوێندراوەتەوە

بە بڕیاری حکومەتی هەرێم، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک شەش هەزار خانووی زێدەڕۆ تاپۆدەکرێن.

سەرۆکی شارەوانی دهۆک ڕایگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو فۆڕمی خانووی زێدەڕۆ بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت و تاوەکو ڕۆژی ١٠ی مانگی ١٠ هاوڵاتیان دەتوانن فۆڕمەکە بگێڕنەوە.

دیار بەحری بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە سنوری پارێزگای دهۆک ٢٥ هەزار خانووی زێدەڕۆ هەیە و شەش هەزاریان لە سەنتەری پارێزگای دهۆکدایە.

هاوکات، پارێزگای دهۆک لیژنەیەکی لە پارێزگا و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەکان و سەرۆکی شارەوانییەکان بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە پێکهێناوە.

حکومەتی هەرێمی لە چوارچێوەی یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان لە ساڵی ٢٠١٨ بڕیاریدا ئەو خانووانەی لە پێش دەرچوونی ئەو یاسایەوە دروستکراون تاپۆبکرێن.