سەردێڕ:

تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-09

8923 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٦٤ چاکبوونەوە و ١٢ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢٩٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٠٧ لە سلێمانی، ١٠٦ لە هەولێر، ٥٦ لە گەرمیان، سێ لە دهۆك، شەش لە هەڵەبجە."

ئاماژە بەوەشکراوە، "٦٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٥٤ لە هەولێر، یەك لە گەرمیان، شەش لە ڕاپەڕین، سێ لە هەڵەبجە."

ئەوەش هاتووە، "١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە حەوت لە سلێمانی، یەك لە گەرمیان، چوار لە هەولێر."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا هەشت هەزار و ٧٢٦ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٧٢کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٩٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.