سەردێڕ:

وێنە.. بنکەیەکی نهێنی ئەتۆمی کۆریای باکور ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-07-09

6912 جار خوێندراوەتەوە

مانگی دەستکردی پلانێت لابسی ئەمریکی چەند وێنەیەکی بنکەیەکی ئەتۆمی کۆریای باکوری بڵاوکردەوە کە پێشتر ئاشکرانەکراوە و پێدەچیت بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکاربهێندرێت.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بنکە ئەتۆمییەکە دەکەوێتە گوندێک بەناوی وۆڵۆری لە نزیک پیۆنگیانگی پایتەختی کۆریای باکور و ئەمە یەمەکجارە مانگە دەستکردەکان وێنەی بگرن.

لەوبارەیەوە، پرۆفیسۆر جێفری لویس، مامۆستای پەیمانگای میدڵبێری بۆ توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان لە ئەمریکا رایگەیاندووە، کە لە وێنەکاندا ئەوە ڕوونە بنکەکە ئاسایشێکی بەهێزی هەیە و هاوکات، ژێرزەمینێکی گەورەشی تێدایە.

دەشڵێت، جگە لەوانە، ئەوەش ڕوونە کە کۆگایەکی گەورەی ئاو لە نزیک بنکەکە هەیە و هەموو ئەوانەش، ئاماژەن بۆ بنکەیەکی ئەتۆمی بە مەبەستی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا، ژمارەیەک بنکەی ئەتۆمی کۆریای باکور لەلایەن مانگە دەستکردەکانەوە ئاشکراکراون، بەڵام ئەم بنکە نوێیە، یەکەمجارە وێنەی بڵاوبکرێتەوە.

This satellite image from July 9, 2019 shows activity at a previously undeclared North Korean facility that researchers suspect is being used to build nuclear warheads.

New satellite imagery obtained by CNN shows recent activity at a previously undeclared North Korean facility near the village of Wollo-ri that experts believe is linked to the country's nuclear program.