سەردێڕ:

پەیکەری خانمی یەکەمی ئەمریکا سوتێندرا

فۆتۆ: 
2020-07-09

11221 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لە رۆژی ٤ی ئەم مانگەدا، پەیکەری میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی وڵاتەکەیان لەلایەن کەسانێکی نادیارەوە سوتێندراوە.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، پەیکەرەکەی میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەم و هاوسەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی ٤ی ئەم مانگەدا کە رۆژی سەربەخۆیی ئەو وڵاتەشە سوتێندراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پەیکەرەکە لە دار دروستکراوە و کەوتبووە ناوچەی لەدایکبوونی میلانیا ترەمپ لە ویلایەتی سلۆڤینیا، پاش سوتاندنیشی، لەلایەن خانمی یەکەمی ئەمریکاوە لە شوێنەکەی خۆیدا لابراوە.

ئەوەش هاتووە، ئەگەرچی پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بکەرەکانی دەستگیرنەکراون.

لە ماوەی ڕابردووشدا، خۆپیشاندەرانی ئەمریکا کۆمەڵێک پەیکەری سەرکردە و بەرپرسانی کۆن و نوێی ئەمریکایان سوتاند و شکاند.

 

Life-size wooden sculpture of US first lady Melania Trump is officially unveiled in Rozno, near her hometown of Sevnica, Slovenia

A split image showing a statue of Melania Trump and the empty statue where it was once perched