سەردێڕ:

دوای پێنج رۆژ تەرمی گەنجە خنکاوەکەی گەرمیان دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2020-07-09

8486 جار خوێندراوەتەوە

پاش پێنج ڕۆژ، لە خنكانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی گەنجە خنکاوەکەی ناحیەی پێبازی سنوری گەرمیان، لە ئاوی سیروان دۆزرایەوە.

کەیوان عەلی گەنجێکی ۲۷ ساڵی وەرزشکاری دانیشتووی ناحیەی پێبازبوو لە قەزای کەلار، ڕۆژی یەک شەممە لەکاتی مەلەوانیدا لە ڕووباری سیرواندا خنکا و ئەمڕۆ و دوای پێنج ڕۆژ، تەرمەكەی دۆزرایەوە.

لە ساتی خنکانی ئەو گەنجەوە، دانیشتووانی ناحیەی پێباز و ژمارەیەک مەلەوانی کەلار لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکەیدابوون، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و سلێمانی بە بەلەم و فڕۆکە و تیمی ژێر ئاوەوە هاوکاریانن.

ساڵانە ژمارەیەک هاوڵاتی کە زۆرینەیان گەنجن، لە ڕووباری سیروان و جۆگەکانیدا دەخنکێن، بەهۆی پەرش و بڵاوی و زۆری لق و گۆمەکانی سەر ڕووبارەکەشەوە، زۆر جار دۆزینەوەی تەرمی خنکاوەکان کاتی زۆری بردووە، کەیوان یەکەم هاوڵاتییە لە سنووری قەزای کەلار کە ئەمساڵ لە ڕووباری سیرواندا خنکا بێت.