سەردێڕ:

ئەمریکا لەبارەی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە داوایەک لە خەڵکی دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-09

7179 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە خەڵکی دەکات زانیاری بدەن لەسەر چالاکییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی و دەشڵێت، "ئەو چالاکییانە سەرچاوەی تاوانی قێزەوەنن لە دژی خەڵکی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا."

نوسینگەی پاداشتکردن لەپێناو دادوەریی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە رێگەی تویتەرەوە بە زمانی عەرەبی نوسیویەتی، "سوپای پاسدارانی ئێران تاوانی قێزەوەن لە دژی خەڵکی بێ تاوان لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجام دەدات، کە لەرێگەی گروپەکانییەوە کۆمەکیان دەکات، بۆیە ئەگەر زانیاریتان لە بارەی چالاکییەکانی ئەو رێکخراوەوە هەیە پەیوەندیان پـێوە بکەن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئێران روبەڕوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێتەوە لەرێگەی دابینکردنی چەک بۆ رێکخراوە توندڕەوەکان لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها ئەو گروپانەی بە وەکالەت کاری بۆ دەکەن."

هاوکات، داوای لە حکومەتی عێراق کردووە، پەلە بکات لە دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ئەوانەی لە کوشتنی هیشام هاشمی بەرپـرسن، کە شەوی ٦ی ئەم مانگە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە بەغدا تیرۆرکرا.