سەردێڕ:

سەدان دەروێش لە ناوچەکانی عێراقەوە هەوڵی چوونە ناو سلێمانی دەدەن

فۆتۆ: 
2020-07-09

14944 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەکی زۆر دەروێش لە ناوچەکانی عێراقەوە هاتوون و لە بازگەی سەنگاو کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت بە پێ بچنە سلێمانی.

هاوکات، بەهۆی مەترسی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بازگەکان رێگری لە هاتنی دەروێشەکان بۆ ناو سلێمانی دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، موختار عەلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی مەرزی باشماخ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژمارەیەکی زۆری دەروێش سنوری دەروازەکەیان بەزاندووە و بێ پشکنین هاتوونەتە ناو هەرێمەوە. وتیشی، "لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە چوار لەو دەروێشانە بریندار کراون."

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ کامێک لەو دەروێش و موریدانەی کە مەرزەکەیان بڕیوە پشکنینیان بۆ نەکراوە و هەموویان یاسایان شکاندووە."

هاتنی ئەو دەروێشانە بە مەبەستی بەشداریکردنیانە لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەمەدی كەسنەزانی كە بڕیارە رۆژی هەینی ١٠ی ئەم مانگە بەخاكبسپێدرێت.