سەردێڕ:

سەڵاحەدین دەمیرتاش پەیامێکی لە زیندانەوە بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-07-09

6210 جار خوێندراوەتەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە تویتێکی کرد و رایگەیاند، بونیادنانی داهاتوو تەنها بە دژایەتی پارتی داد و گەشەپێدان نابێت، بەڵکو کاتی ئەوەیە قسە لەسەر داهاتوو بکرێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)  باسی لەوەکردووە، پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لەم هەڵبژاردنەدا دەدۆڕێت، بەڵام ئەرکی ئۆپۆزسیۆنە بەدیلێکی بەهێزی هەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەرکی مێژوی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە بەدیلێکی دیموکراتی بەهێز پێشکەش بکەن کە باوەڕ بداتە کۆمەڵگە.

ئەم پەیامەی دەمیرتاش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا عەلی باباجان و ئەحمەد داود ئۆغڵو دوو پارتی سیاسیان راگەیاند، کە دوو سەرکردەی دیاری ئاکەپە بوون و پێشتر لەو حزبە جیاببوونەوە، بەو هۆیەشەوە حزبەکەی ئەردۆغان مەترسی لاوازبوونی لەسەرە.