فۆتۆ:
2020-07-09
37866 جار خوێندراوەتەوە
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا، لە رۆژی یەکشەممە ١٢ی ئەم مانگەدا، دەوامی گشت دامودەزگا حکومییەکان دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێکی نوێی دەکرد و تیایدا هاتووە، "لە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ئەم مانگەوە دەوامی فەرمی گشت دامودەزگا حکومیەکان بەپێی بڕیار و مەرج و ڕێکار و رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکانی پێشتر راگەیەندراون دەستپێدەکاتەوە."
هاوکات، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری شاری سلێمانیدا لە ڕۆژی یەکشەممەوە بەپێی رێکار و رێنماییە تەندروستی و کارگێڕیی و ئارامییەکان ئاسایی دەکرێتەوە.
