سەردێڕ:

کۆمپانیای فەیسبووک گۆڕانکاریی لە ئەپی مێسنجەر و وەتسئەپدا دەکات

فۆتۆ: 
2020-07-09

14066 جار خوێندراوەتەوە

چەند ڕاپۆرتێکی هەواڵیی باس لەوە دەکەن، کۆمپانیای فەیسبووک بەنیازە گۆڕانکاریی ڕیشەیی ئەنجام بدات و هەردوو ئەپی مێسنجەر و وەتسئەپ تێکەڵ بکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی روسیا تودەی، فەیسبووک لە ئێستادا توێژینەوە لەسەر ئەوە دەکات، هەردوو ئەپی وەتسئەپ و مێسنجەر بکات بە یەک و لە یەکێکیانەوە بتوانیت ئەوی دیکەش بەکاربهێنیت، واتا دەتوانیت تەنیا یەکێکیان لە مۆبایلە زیرەکەکەتدا بهێڵیتەوە و ئەوی دیکە بسڕیتەوە.

هەرچەندە لە ڕووکەشدا ئەم هەنگاوە ئاسان دەردەکەوێت، چونکە کۆمپانیاکە خاوەنداریی هەردوو بەرنامەکە دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا کێشەی زۆری تایبەتمەندیی کەسی بۆ بەکارهێنەران دروست دەکات.

نامەکانی کە لە وەتسئەپ دەیاننێریت بە تەواوی کۆددار کراون، واتا تەنیا تۆ و ئەو کەسەی نامەکەت بۆ ناردوە ناوەڕۆکەکەی دەبینن، بەڵام مێسنجەر بەو شێوەیە نییە و چەند لایەنێکی دیکە توانای بینینی ناوەڕۆکەکانیان هەیە، لەوانە خودی کۆمپانیای فەیسبووک، ئەمەش ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ببێتە هۆی دروستکردنی چەندین کێشەی کەسیی بۆ بەکارهێنەران.