سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

فۆتۆ: 
2020-07-09

9948 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٤ پلە و نزمترین ٢٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤١ بە ٢٩ و دهۆک ٤٢ بە ٣٠ و کەرکوک ٤٥ بە ٢٨ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٤٢ پلە و نزمترین ٢٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٤٠ بە ٢٧ پلە، دهۆک ٤١ بە ٢٨ کەرکوکیش ٤٤ بە ٢٧ پلە دەبێت.

لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، "شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوامدەبێت."

Image may contain: sky, cloud, text and outdoor

Image may contain: cloud, sky, text, outdoor and nature

Image may contain: cloud, sky, outdoor, nature and text

Image may contain: one or more people, mountain, sky, outdoor and text