سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا

فۆتۆ: 
2020-07-09

30092 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی تەمموزی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٨١١ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٨ دۆلارە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٨ هەزار دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٦٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٠٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٥٣ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.