سەردێڕ:

لە دەروازەی پەروێزخان دەستبەسەر نزیکەی ٢٨ تۆن مریشكی قاچاغدا گیرا

فۆتۆ: 
2020-07-08

2778 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەی پەروێزخان بڵاویكردەوە، دەستبەسەر بارێک مریشکی بەستوودا گیراوە، کە بڕەکەی زیاتر لە ٢٧ تەن و ٦٤٠ كیلۆبووە .

دەروازەی پەروێزخان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، توانرا دەستبەسەر باری ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بەڕاد بگیرێت، کە بارەکەی ٢٧ تەن و ٦٤٠ کیلۆ مریشکی بەستوو بووە.

ئاماژەبەوەشكراوە، ئەو بارە مریشکە بەچەند کارتۆنیک ئایسکریم داپۆشرابوو تا بتوانن لەو ڕێگەیەوە تێیپەڕێنن و دواتر ساغی بکەنەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دۆسییەكە ڕەوانەی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان كراوە و لێكۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنی بارەکە دەكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە، بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم هاوردەکردنی مریشکی بەستوو بۆ ناو هەرێم قەدەغەیە.

No photo description available.

No photo description available.

No photo description available.

Image may contain: shoes and food

No photo description available.