سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە پێنجوێن ئامێرێک پاشماوه‌ى پلاستیکیی بەکاردەهێنێتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-08

4612 جار خوێندراوەتەوە

لە شارۆچکەی پێنجوێن ئامێرێک دانراوە کە وەکو کارگەیەکی بچوک وایە و پاشماوەی پلاستیکی شارەکانی هەرێم دووبارە بەکاردەهێنێتەوە و دەیانکاتەوە بە پلاستکۆ و جوتیارانیش بۆ بەرهەمەکانیان بەکاری دێنن.

ئامێره‌کە ماوه‌یه‌كه‌ براوەتە پێنجوێن و له‌ ماوه‌ى هه‌ر ٢٥ چركه‌ جارێكدا پلاستكۆیه‌ك دروست دەكات بۆ ئه‌وه‌ى جوتیاران به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانى پێبگوازنه‌وه‌، بە به‌رده‌وامیش ١٢ كرێكار به‌ شه‌و ڕۆژ كارى تێدا ده‌كه‌ن.