سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی وڵاتێک کۆچی دواییکرد

فۆتۆ: 
2020-07-08

70776 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی وڵاتی کۆتدیڤوار لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئامادۆ گۆن کۆڵیبالی، سەرۆک وەزیرانی وڵاتی کۆتدیڤوار لە کیشوەری ئەفریقا و لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

 ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە کاتی کۆبوونەوەی کابینەکەیدا نەخۆشکەوتووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەوێ کۆچی دواییکرد.

باس لەوەشکراوە، کە بۆ پشوو وەرگرتن و پشکنینی دڵ لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تاوەکو چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە فەڕەنسا بووە.

لەبەرئەوەی کۆچیی دوایی سەرۆک وەزیرانی کۆتدیڤوار لە کاتێکدا بووە کە هێشتا لە پۆستەکەیدایە، بووەتە جێی بایەخی میدیاکانی جیهان.

Amadou Gon Coulibaly named Ivory Coast's new prime minister