سەردێڕ:

نیشانەکانی کەمبوونەوەی مەگنسیۆم لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2020-07-08

7273 جار خوێندراوەتەوە

فشەڵبوونی ماسولکەکانی جەستە و هەستکردن بە ئازار لە جومگەکان و بێهێزی لە نیشانە دیارەکانی کەمی مەگنسیۆمن لە جەستەدا.

ماڵپەڕی "webteb" ئاماژەی بە نیشانەکانی کەمی ماددەی مەگنسیۆم کردووە لە جەستەدا، ئەوانیش:

گرژبوونی ماسولکەکانی جەستە.

-  کێشە دەرونییەکان.

فشەڵبوونی ماسولکەکانی جەستە و نەمانی هێز و توانای جاران.

ماندوبوون و هەستکردن بە ژانەسەر.

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

هەندێکجار تووشبوون بە نەخۆشی ڕەبووە.

تێکچوونی لێدانەکانی دڵ.

لەهۆشچوون و دڵتێکەڵاتن و تەنگەنەفەسی.

-تێکچوونی کاتەکانی نووستن

زەردبوون و کلۆربوونی ددانەکان

سەرچاوەکانی ماددەی مەگنسیۆم بریتین لە: ناوکە کولەکە و بادەم و گەنمەشامی و فستق و گازۆ و کەستانە و تۆوی کەتان و شۆڤان و سەوزەوات و میوەکان.