سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چەند ژوورێکی ئەشکەنجە لە هۆڵەندا ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-07-08

14524 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هۆڵەندا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانیاندا، توانیویانە حەوت کابینەی نهێنی ئاشکرابکەن کە وەکو ژووری ئەشکەنجەدان و زیندانی کاتیی بەکارهاتوون.

میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، پۆلیسی وڵاتەکەیان رایگەیاندووە، شەش لە کابینەکان وەکو زیندانی کاتیی و یەکێکی دیکەشیان وەکو ژووری ئەشکەنجە بەکارهاتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کابینەیەی وەکو ژووری ئەشکەنجە بەکارهاتووە، کەرەستەی وەکو کەلەپچە و ئامێری ددان هەڵکێشان و کورسی کارەبایی تێدابووە و لەگەڵ ئەوانەشدا، کامێرای چاودێریی تێدابووە.

میدیاکانی هۆڵەندا باسیان لەوەنەکردووە، کە ئایا ئەو زیندانە نهێنییانە بۆ کێ بەکارهاتوون و دەکەونە چ ناوچەیەکی وڵاتەکەوە.