سەردێڕ:

حاکم شێخ لەتیف: دەزگای دیکە هەڵەی ئەنجومەنی دادوەریی راستدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-08

3039 جار خوێندراوەتەوە

حاکم شێخ لەتیف رایگەیاند، دەستەی دەسپاکی لەسەر درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەران ھاتووەتە سەر خەت و داوایکردووە ئەو فەرمانە هەڵبوەشێندرێتەوە.

دادوەر لەتیف مستەفا لە نوسراوێکدا لە فەیسبوکى خۆى رایگەیاند، "دەستخۆشی لە دەستەی دەسپاکی ھەرێم دەکەین، کە ھاتووەتە سەرخەت و نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری کردووە و داوایکردووە، فەرمانی درێژکردنەوەی خزمەتی دادوەران ھەڵبوەشێننەوە، چونکە نایاساییە و نابێ ھیچ ئیلتیزامێکی دارایی لێبکەوێتەوە."

باسی لەوەشکردووە، "ئەنجومەنی دادوەریی کە پێویستە لایەنی پیادەکردنی یاسا بێت و ھەڵەی دەزگاکانی تر ڕاستبکاتەوە، بەداخەوە ھەڵەکانی لەلایەن دەزگاکانی ترەوە بۆ ڕاستدەکرێتەوە."

لە ٦ی ئەم مانگەدا، دادوەر لەتیف مستەفا ڕایگەیاند، لەم کەرەنتینەیەدا ئەنجومەنی دادوەری بەبێ پاڵپشتی یاسایی بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی پێنج دادوەر کە تەمەنی خانەنشینی واتە ٦٥ ساڵیان تەواوکردووە.