سەردێڕ:

تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری توشبووانی کۆرۆنای راگەیاند

فۆتۆ: 
2020-07-08

4471 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەى عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٤٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و هەزار و ٥٤٨ چاکبوونەوە و ٨٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٢٤٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، بە جۆرێک ٨٢٧ حاڵەتیان لە بەغدان." 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "هەزار و ٥٤٨ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، کە ٤٤٠ کەسیان لە بەغدان."

ئاماژە بەوەشكراوە، "٨٦ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٦٧ هەزار و ٤٤٢ کەس لە عێراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٧٧٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٧ هەزار و ٨٧٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.