سەردێڕ:

عێراق پەیامێکی بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا نارد

فۆتۆ: 
2020-07-08

9129 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێکی بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نارد و تیایدا هاتووە، "هانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا دەدەین، ئەوە رەتبكەنەوە كە عێراق بخرێتە نێو لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەكان لەبارەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر".

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێكی بۆ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا ناردووە، دەشڵێت، "فوئاد حوسێن لە پەیامەكەیدا بۆ وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، عێراق چەندین ساڵە ژمارەیەک یاسای گرنگی بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە، پارەداركردنی تیرۆر و كەمكردنەوەی مەترسییەكان وابەستە بەو پرسانە، دەركردووە."

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر كۆمەڵەی كاری دارایی (FATF) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە دابوو، رێوشوێنی توند و بەهێز تایبەت بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر (AML/CFT) لە عێراق گیراوەتەبەر.