سەردێڕ:

محەمەدی حاجی مەحمود: دەتوانرێت بە بڕینی ٣٠٪ و داهاتی ناوخۆ موچە دابەشبکرێت

فۆتۆ: 
2020-07-08

20926 جار خوێندراوەتەوە

سکرتێری حزبی سۆسیالیست رایگەیاند، هەرێمی کورستان ئەگەر لە بەغدا بکشێتەوە و داهاتی ناوخۆ رێکبخاتەوە، دەتوانێت موچە و بودجە دابین بکات، بەڵام لەبری بڕینی رێژەی ٢١% رێژەی ٣٠%ی موچە ببڕدرێت.

محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، هەرێمی کوردستان دەتوانێت کارتی ڕیفراندۆم بەرامبەر بە عێراق بەکاربهێنێت و ئاویش لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بگرێتەوە و لە بەغدا بکشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سەرجەم داهاتی هەرێم ڕێکبخرێتەوە و بدرێتە حکومەتی هەرێم، دەتوانرێت موچە و بودجە دابین بکرێت و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەستپێبکەنەوە، حکومەتیش ئەو کاتە لەبری بڕینی ٢١%ی موچە دەتوانێت لەسەدا ٣٠ ببڕێت، بەڵام هەموو مانگێک موچە دابەش بکات.

لەبارەی بۆردومانەکانی تورکیشاوە ئەوەی خستەڕوو، حیزبه‌ كوردییه‌كان له ‌ناو یه‌كدا ناكۆكن هه‌ریه‌كێكیشی ژێر به‌ژێر خۆی بۆ خۆی شتێكی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه‌ كه‌ جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نییه‌ شتێك بكه‌ن یان قسه‌یه‌ك بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وانه‌.

باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا ئێران سوپای نه‌هێناوه‌ته‌ ناو خاكی هەرێمی كوردستان، به‌ڵام سوپای توركیا هاتووه‌، رۆژانه‌ ده‌یان فڕۆكە‌ی دێت له‌ كونه‌ ماسی و شوێنەکانی دیکەشدا بۆردومان دەکات بەڵام كه‌س قسه‌ ناكات.

ڕەخنەی ئەوەشدەگرێت، ئەگەر شەڕی ناوخۆ رووبدات حزبە کوردییەکان سەدان کەس دەدەن بە کوشت لەسەر بەرزاییەکادا، بەڵام بەرامبەر تورکیا دەڵێن دەسەڵاتیان نییە، دەشپرسێت، ئەگەر دەسەڵاتیان نییە خۆ دەستگیرناکرێن بۆ بەیان نامە دەرناکەن.