سەردێڕ:

چی دەکەیت کاتێک دەزانیت فەیسبووکەکەت بە بێ پرسی خۆت کراوەتەوە

فۆتۆ: 
2020-07-08

16918 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر هەست دەکەیت یەکێک فەیسبووکەکەتی بە بێ پرسی خۆت بەکارهێناوە، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک تایبەتمەندییەکی هەیە کە رێگەتدەدات بزانیت کە چ ئامێرێک و لە چ کاتێکدا هەژمارەکەتی بەکارهێناوە. 

نەک تەنها کاتی بەکارهێنانەکە، بەڵکو دەتوانیت لەڕێی ئەم تایبەتمەندییەوە جۆری ئامێرەکە و شوێنەکەشی بزانیت، ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوە:

لە کۆمپیوتەردا

سەرەتا دەڕۆیتە سەر "Settings"، دواتر "Security and Login"، لەگەڵ کردنەوەی ئەم پەنجەرەیەدا بەشێک دەبینیت کە نووسراوە، " Where You're Logged In" لێرەوە دەتوانیت تەواوی ئەو ئامێرانە ببینیت کە هەژمارەکەتی تێدا کراوەتەوە یاخود لە پێشتردا بەکاریانهێناوە.

How to See Other Devices Logged Into Your Facebook Account

لە مۆبایلدا

دەتوانیت بڕۆیتە سەر "Settings and Privacy" دواتر "Settings"، پاش ئەم دوو هەنگاوە دەڕۆیتە سەر "Security and Login"، لێرەشدا هەمان بەش دەبینیت کە تیایدا نووسراوە "Where you’re Logged in".

How to see where you are logged into Facebook and log out ...

ئەگەر هەستت کرد ئامێرێکی نەناسراوی تێدایە و بە دڵنیاییەوە کەسێکی دیکە هەژمارەکەت بەکاردەهێنێت، ئەوا دەتوانیت کلیک لە "Log out of all sessions" بکەیت و دەستبەجێ پاسۆردەکەت بگۆڕیت.

ب.ع