سەردێڕ:

عێراق: بە دەستور کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکەین

فۆتۆ: 
2020-07-08

41699 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەستور دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەحمەد مەلا تەڵال وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی مەرج و داواکارییەکانی بەغدا لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند، جگە لە گفتوگۆ هیچی دیکەيان نییە، وتيشی زۆر شاند لە هەرێمەوە هاتوونەتە بەغدا و زۆر شاندیش لە حکومەتی فیدڕاڵی سەردانی کوردستانیان کردووە لەپێناو چارەسەکردنی کێشەکان.

وتەبێژی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەبارەی هەماهەنگی ئەمنیی لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، ئاماژەی بەوەکرد بۆشایی ئەمنیی هەیە و ئەگەری ئەوەی لێدەکرێت پاشماوەکانی داعش ئەو بۆشاییە بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی کردەی چەکداری، بۆیە ژووری هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە کراوەتەوە بە ئامانجی بەرگرتن لە کردە چەکدارییەکانی داعش.

ئەمە لە کاتێکدايە، بڕيار بوو دوێنێ شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بەپێی زانیاریەکان بەهۆی ئەوەی حکومەتی فيدڕاڵی لە وردبینیکردن بۆ هەردوو کەیسی مەلەفی نەوت و پاکێجی پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم تەواونەبووە سەردانەکەی دواخراوە.