سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا

فۆتۆ: 
2020-07-08

24513 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ی تەمموزی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٧٩٤ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٧ دۆلارە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٧ هەزار دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٦٣ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٢٩٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٤٧ ھەزار دینارە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١٢ەوە ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.