سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی گڕگرتنی فڕۆکەیەکی هەڵگری ماددەی هۆشبەر

فۆتۆ: 
2020-07-08

18815 جار خوێندراوەتەوە

 پۆلیسی مەکسیک گرتە ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردەوە، کە تیایدا دەردەکەوێت فڕۆکەیەک گڕیگرتووە و پۆلیسیش چاودێری فڕۆکەکە دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسانی پۆلیسی مەکسیک رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی نایاساییان لە کاتی گڕگرتندا لە باشوری ئەمریکا دۆزیوەتەوە، کە هەزاران کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری تیادا بووە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لە نزیک شوێنی گڕگرتنەکەدا بارهەڵگرێکیان دۆزیوەتەوە، کە زیاتر لە ٣٩٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری تێدا بووە و پێدەچێت پێشتر لە فڕۆکەکە داگیرابێت.